مانچستەر سیتی ئەستێرەیەکی میلانی دەوێت

PM:03:31:21/12/2024

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیجانی رێندەرز نزیکە لەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیسی میلان نوێ بکاتەوە بەڵام مانچستەر سیتی هێشتا بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی.

تۆری فتبوڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی میلان دەیانەوێت پارێزگاری لە ئەستێرەی یانەکەیان تیجانی بکەن و بۆماوەیەکی زیاتر لەیانەکەیان بیهێڵنەوە.

گرێبەستی یاریزانەکە لە هاوینی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و بەڵام رۆسۆنێری لە ترسی گرنگی پێدانی یانە گەورەکانی ئەوروپا بەتایبەت مانچستەر سیتی ئامادەن گرێبەستێکی نوێی پێشکەش بکەن و مووچەکەی بەرزبکەنەوە.

سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە مان سیتی لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی یاریزانەکە دەکات و لەئەگەری نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی راستەوخۆ هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

ئەستێرە هۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و بوووەتە جێگەی سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا.

لەهەمان کاتدا یاریزانە 26 ساڵانەکە لەگەڵ رۆسۆنێری بەشداری 72 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 12 گۆڵ و حەوت ئەسیست تۆماربکات.