دەرجال: لە جامی کەنداو ئامادەکارییەکی باش بۆ پاڵاوتنی مۆندیال دەکەین

PM:01:03:21/12/2024

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دەرجال دوپاتیکردەوە لە جامی کەنداو ئامادەکارییەکی باش بۆ پاڵاوتنی مۆندیال دەکەن و یارییەکەی یەمەنیش قورسە.

عەدنان دەرجالی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە لێدوانێکیدا پێش یاری هەڵبژاردەکەی لە جامی کەنداو ئاماژەی بەوەدا کە هەردوو کۆمەڵەکەی جامی کەنداو بەهێزن و هەڵبژاردەی گەورە بەشدارن تیایدا.

عەدنان دەرجال وتی، هەڵبژاردەکەمان لە تواناکانی چەند یاریزانێکی بێ بەش دەبێت لەم جامەدا بە هۆکاری جیاواز بەڵام بەشداری کردنەکە ئامادەکارییەکی باش دەبێت بۆ یارییەکانی داهاتووی پاڵاوتنەکانی مۆندیال.

دوپاتیشیکردەوە کە ئامانجی یەکەمیان گەیشتنی هەڵبژاردەکەیانە بە مۆندیالی 2026 و بەردەوامیش لەگەڵ راهێنەری هەڵبژاردەکەیان باسیان لەو بابەتە کردووە و هەموو شتێک دەکەن لەو پێناوەدا.

وتیشی، بە شێوەیەکی گشتی ئاستی هەڵبژاردەکانی بەشداربوو لە جامی کەنداو زۆر نزیکن لە یەکەوە و یەکەم یاریمان بەرامبەر یەمەن ئاسان نابێت چونکە دەستپێکە و تووشی ئاستەنگیمان دەکەن، پێویستە وریا بین و زۆرترین خاڵ بەدەستبهێنین.

رونیشیکردەوە، تۆپی پێی ئێستا جیاوازە و گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە چونکە پشت بە توانای تاکەکەسی نابەستێت و دەبێت بە شێوازی بە کۆمەڵ یاری بکەیت، لە ئێستاشدا ئامانجیان پارێگاری کردنە لە نازناوەکە و دووبارە بەدەستهێنانەوەی.

خ . ک