خولی ئینگلتەرا.. مان سیتی و ئارسناڵ بردیانەوە

PM:07:04:05/10/2024

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا مان سیتی و ئارسناڵ بردنەوەیان بەسەر فولهام و ساوسهامپتۆن بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە تاقیکردنەوەیەکی قورسدا میوانداری فولهامی کرد.

تایمی یەکەم، فولهام دەستپێشخەری کرد و لە خولەکی 26 لە رێگەی پێرێرا بە گۆڵێک پشکەوتن بەڵام کۆڤاسیچ لە خولەکی 32 ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی سیتیزن یەکسانکردەوە.

لە تایمی دووەمدا، لە خولەکی 47 هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی یانەکەی شاری مانچستەری تۆمارکرد، دواتریش دوکۆ بە لێدانێکی موشەک ئاسا لە خولەکی 82 تۆڕی گۆڵی یانەی میوانی هەژاند.

دوای گۆڵەکەی دوکۆ یانەی فولهام کەوتەوە هێرشبردن و لە خولەکی 88 مونێز گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کەمکردەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوە.

سەرنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی سیتی کۆتایی هات و بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ پلەی دووەمیان گرتووە.

لە یارییەکی دیکەی هەمان خولیش، یانەی ئارسناڵ پاش ئەوەی بە گۆڵێک بەرامبەر ساوسهامپتۆن لە دواوە بوو توانی سێ گۆڵی دیکە لە رێگەی هاڤێرتز و مارتینێلی و ساکا تۆمار بکات و یارییەکە بباتەوە.

تۆپ هاوێژەکان 17 خاڵیان کۆکردووەتەوە و بە جیاوازی گۆڵ لەدوای مان سیتی پلەی سێیەمیان گرتووە.

بیلال کاکە