خولی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن دوو خاڵی گرنگی لەدەست دا

PM:06:38:05/10/2024

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا بایەر لیڤەرکوزن دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بەرامبەر هۆڵشتاین بە دوو گۆڵ یەکسانبوو.

لە یارییەکی هەفتەی شەشەمی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایەر لیڤەرکوزن لە یاریگای بای ئەرینای تایبەت بە خۆی میوانداری هۆڵشتاینی کرد.

تایمی یەکەم، یاریزانانی چابی ئەلۆنسۆ کۆنترۆڵی یاریگایان گرتە دەست و لە خولەکەکانی چوار و هەشت دوو گۆڵیان لە رێگەی بۆنیفاس و هۆفمان تۆمارکرد، بەڵام پێش کۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم یانەی میوان ئەنجامەکەی لە رێگەی ماکس گیشویڵ کەمکردەوە.

لە تایمی دووەمدا، چاوەڕێ دەکرا لیڤەرکوزن پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەکەی بکات، بەڵام بە پێچەوانەوە لە خولەکی 69 یان ڤیاتی گۆڵی دووەم و یەکسانی هۆڵشتاینی هێنایە بەرهەم.

سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتایی هات و لیڤەرکوزن خاڵەکانی بوون بە 11 خاڵ و هۆڵشتاین خاوەنی تەنیا دوو خاڵە.
بیلال کاکە