ئینزاگی مانچستەر یونایتدی ڕەتکردووەتەوە

PM:05:45:05/10/2024

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینزاگی ڕەتیکردووەتەوە راهێنەرایەتی یانەی مانچستەر یونایتد بگرێتە ئەستۆ.

ڕاپۆرتە رۆژنامەنووسییەکانی ئیتاڵیا دووپاتتیان کردەوە، کە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی پەیوەندی بە سیمۆن ئینزاگی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلانەوە کردووە، بۆ ئەوەی جێگەی ئیریک تێن هاگی هۆڵەندی بگرێتەوە کە ڕاهێنەری ئێستای شەیتانە سوورەکانە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە رۆژنامەی سپۆرت ئیتاڵیا رایگەیاندووە ئینزاگی بە خێرای داوای راهێنەرایەتی مانچستەری ڕەتکردووەتەوە، چونکە نایەوێت لە ئێستادا ئینتەر میلان بەجێبهێڵێت.

سیمیۆنی ئینزاگی سەرکردایەتی ئینتەرمیلانی کرد بۆ ئەوەی جارێک نازناوی خولی ئیتاڵیا، دوو جار جامی ئیتاڵیا و سێ جار جامی سوپەری ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت و گەیشتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

ئەوەی جێگەی سەرنجە، مان یونایتد لەم وەرزدا لە خولی ئینگلتەرا تەنها 7 خاڵی بەدەستهێناوە، تیپەکەش لە دوو یاری یەکەمی خولی ئەوروپادا سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە، تێن هاگ لە هاوینی 2022 سەرکردایەتی یانەی مان یونایتدی گرتە ئەستۆ، لەگەڵ تیپەکەدا نازناوی جامی کاراباو و جامی یەکێتی ئینگلتەرای بەدەستهێناوە، بەڵام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لەم وەرزەدا یانەکە نزیکە لە دوورخستنەوەی.