یاریزانێکی ئارسناڵ رەتی کردووەتەوە بچێتە ریاڵ مەدرید

PM:05:23:05/10/2024

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سالیبا لە ئارسناڵ دڵخۆشە و دەیەوێت بمێنێتەوە و هیچ گفتوگۆیەکی لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئەنجام نەداوە.

لە ماوەکانی رابردوودا دەنگۆی رۆشتنی ولیام سالیبا بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوبوویەوە، بەڵام لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا رۆژنامەنوسی باوەرپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ ئاماژەی بەوەکردووە، سالیبا نایەوێت ئارسناڵ بەجێبهێڵیت.

سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند، هیچ گفتوگۆیەک لە ماوەکانی ڕابردوودا لە نێوان سالیبا و ریاڵ مەدرید ئەنجام نەدراوە و یاریزانەکە دڵخۆشە لە گەنەرز.

فابریزیۆ ئەوەشی راگەیاند، ئارسناڵ ئامادەنین بە ئاسانی دەستبەرداری ئەستێرە فەرەنسییەکە ببن، چونکە یەکێکە لە باشترین بەرگری کارەکانی جیهان و بە رۆشتنی باش دەزانن جێگەی پڕنابێتەوە.

ویلیام سالیبا تەمەنی 23 ساڵەو یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی ئێستای تۆپی پێ و نرخی لە بازاری گواستنەوە زیاترە لە 80 ملیۆن یۆرۆ، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسناڵ هاوینی 2027 کۆتایی پێدێت، بەبێ گەرانەوە بۆ گەنەرز هیچ یانەیەک ناتوانێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.

سالیا لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەشداری لە 91 یاریدا کردووە و لەماوەیەدا توانیوێتی پێنچ گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.