رۆناڵدۆ داوای گواستنەوەی یاریزانێکی کردووە بۆ نەسڕ

PM:04:06:05/10/2024

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ داوای لە بەرپرسانی نەسڕ کردووە بەهەر جۆرێک بێت دی برۆین بگوازنەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی نەسڕ بە بەرپرسانی یانەکەی ڕاگەیاندووە، لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا کیڤن دی برۆین بگوازنەوە وڵاتی سعودییە.

سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند، رۆناڵدۆ یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە بە هاتنی ئەو یاریزانە بەلجیکییە دەتوانرێت بەشێکی زۆری کێشەکان نەسڕ چارەسەربکرێت.

لەهەمان کاتتدا رۆژنامە ئینگلیزییەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کریستیانۆ داوایکردووە ئەگەر یاریزانەکە داوای یەک ملیار یۆرۆ بکات بێ دوودڵی پێشکەشی بکەن، چونکە بە هاتنی کیڤن کێشەکانی نەسڕ کۆتاییان پێدێت.

ئەستێرە بەلجییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی هاوینی داهاتوو کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا هیچ دەنگۆیەک نییە سەبارەت بە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی، ئەگەر ماوەکەی نوێ نەکاتەوە، نەسڕ دەتوانن لە مانگی یەکی داهاتوودا دەست بکەن بە گفتۆگۆی گواستنەوەی دی برۆین بەبێ گەرانەوە بۆ یانە ئینگلیزییەکە.

یاریزانە 33 ساڵانەکە لەگەڵ سیتی 388 یاری ئەنجامداوە و لەو ماوەیەدا توانیوێتی 103 گۆڵ و 173 ئەسیست تۆماربکات، ئاستێکی زۆرباش پێشکەش بکات.