کۆنتی: دڵخۆشین کە لە پێشەنگی ریزبەندیداین

AM:11:42:05/10/2024

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆنتی رایگەیاند دڵخۆشن کە لە پێشەنگی ریزبەندیدان و فشارەکان لەسەریان زیاتر دەبێت.

دوای بردنەوەیان لە یانەی کۆمۆ و پارێزگاری کردن لە پێشەنگی خولی ئیتاڵیا، ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەی ناپۆلی ئاشکرایکرد هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکەن.

کۆنتی دەڵێت، ئێمە ئێستا لە پلەی یەکەمداین و ئەگەر سێ مانگ پێش ئێستا ئەو قسەیە بکرایە ئەوا هەموو کەسێک سەری دەسوڕما بەڵام ئەو کارەمان ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، کێبڕکێی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا لەسەر بردنەوەی نازناوەکە زۆر قورس دەبێت چونک چەندین یانەی بەهێزی تیادایە کە خاوەنی پێکهاتەیەکی سەرنجراکێشن.

رونیشیکردەوە، لە ئاستی یاریزانەکانم رازیم بەڵام هێشتا بە تەواوی لەگەڵ یەکتر نەگونجاون و دەبێت راهێنانی زیاتر لەسەر پلانەکانیان بکەن، لوکاکۆش یەکێکە لە یاریزانە نایابەکانی یانەکەیان.

خ . ک