AM:10:50:05/10/2024
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاساس دوو یاریزانی
نوێی بانگهێشتی عێراق کرد بەهۆی پێکانی عەلی حەمادی و مونتەزەر ماجد.
یەکیتی تۆپی پیی
ئینگلتەرا لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە هەریەکە لە عەلی حەمادی و مونتەزەر
ماجدی هێرشبەرانی هەڵبژاردەکەیان لە دوو یاری داهاتوو دوورخراونەتەوە.
یەکێتیەکە ئاماژەی
بەوەداوە کە هۆکاری دوورخستنەوەی ئەو دوو یاریزانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەگەڵ
یانەکانیان تووشی پێکانبوون و ناتوانن تا ئەنجامدانی ئەو دوو یاریە چاکببنەوە.
دواتر خیسۆس کاساسی
راهێنەری هەڵبژاردەی شێرەکانی رافیدەین دوو یاریزانی تری بانگهێشتی پێکهاتەکەی کرد
کە ئەوانیش ئەمین حەمەوی یاریزانی یانەی سندڤیکی سویدی و حەسەن رەحدی شوڕتەی
عێراقین.
بڕیارە هەڵبژاردەی
عێراق لە 10 و 15ی ئەم مانگە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی فەلەستین و کۆریای باشوور
یاری بکات لە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026.
خ . ک