ئینریکی: بە بەراورد بە وەرزی رابردوو پێشکەوتووین

PM:07:48:21/12/2024

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی باسی لەوەکرد رووبەڕووبوونەوەی لانس قورسە و بە بەراورد بە وەرزی رابردوو پێشکەوتوون.

لویس ئینریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان پێش رووبەرووبوونەوەی لانس لە جامی فەرەنسا وتی: ئێمە پەلە ناکەین بۆ بەهێزکردنی تیپەکە، چونکە وەرزی ڕابردوو گرێبەستی 10 یاریزانمان واژۆکرد.

دوپاتیشیکردەوە، گەڕان بەدوای گرێبەستێکی نوێ لە مانگی یەکی داهاتوودا هێشتا شتێکی قورسە، باسی ڤیکتۆر ئۆسیمینیش ناکەم چونکە یاریزانێک نییە لە یانەکەی مندا.

ئینریکی دەشڵێت: دوای 10 هەفتەی خولەکە، ڕۆژنامەوان و میدیاکان بارکۆلایان وەک مارادۆنا دەبینی، ئێستاش رەخنەی لێدەگرن، بۆیە گرنگی بەو بابەتە نادەین چونکە بەرزی و نزمی ئاستی یاریزان شتێکی ئاساییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رووبەڕووبوونەوەی لانس زۆر قورسە و هیچ بوارێک نییە بۆ گۆڕین لە پێکهاتەی سەرەکیدا، هەروەها لە ئاستی تیپەکەی رازییە و بە بەراورد بە وەرزی رابردوو پێشکەوتوون.
بیلال کاکە