ئینتەر میلان یاریزانێکی سیتی دەوێت

PM:04:38:21/12/2024

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەر میلان ئارەزووی گواستنەوەی گوندۆگان دەکاتەوە لە هاوینی داهاتوودا بەشێوەیەکی بێ بەرامبەر.

رۆژنامەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلان دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا هێڵی ناوەراستی یانەکەیان بەهێزتر بکەن و لە ئێستاوە پلانیان داناوە بۆ ئەوەی ئەستێرەی مان سیتی ئیلکای گوندۆگان بگوازنەوە.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی لە هاوینی داهاتوودا کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێ کردنەوەی ماوەکەی، ئەگەر بەم شێوازە بەردەوامبێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوو ئینتەر میلان دەتوانێت راستەخۆ گفتوگۆی لەگەڵدا ئەنجام بدات.

ئیلکای وەرزی رابردوو لە یانەی بەرشەلۆنە یاری دەکردوو پاشان گەرایەوە یانەی مانچستەر سیتی و بەڵام لە ئێستادا یانەکەی بەدەست ئەنجامی خراپەوە دەناڵێنێت، پیشبینی دەکرێت وەرزی داهاتوو بەرپرسانی یانەکە بیرلەوە بکەنەوە گۆرانکاری ریشەی ئەنجام بدەن و یەکێک لەو یاریزانانەی لە لیستی فرۆشتندایە ئیلکای گوندۆگان دەبێت.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 326 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 62 گۆڵ و 39 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی تارادەیەک باش پێشکەش بکات.