ئەنچیلۆتی باسی مباپێ دەکات

PM:06:09:21/12/2024

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی رایگەیاند ئەم ساڵ رکابەری کردن لەسەر نازناوی خولی ئیسپانی قورس دەبێت چونکە ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهێزە.

کارلۆ ئەنچیلۆتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پێش یارییەکەی نێوان ڕیال مەدرید و سیڤیە، ڕایگەیاند، "خولەکە لەم وەرزەدا دەبێتە ڕکابەریترین خول لە ساڵانی ڕابردوودا ئەتلەتیکۆ هەموو پێکهاتەکانی باشی هەیە بۆ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوەکە، و ئاستێکی باش پیسکەش دەکات، و دەتوانێت لە کۆتاییدا پاڵەوانی پێشبڕکێکە بێت.

سەبارەت بە کیلیان مباپێ وتی، ماوەی گونجاندنەکەی لەگەڵ یانەکەدا کۆتایی هاتووە، بەڵام هێشتا دەتوانێت گەشە بکات، بێگومان لە پێکانەکەی ئەم دواییە چاکبووەتەوە لە جاران، و زۆر بە جۆش و خرۆشەوە، وەک هەموو کەسێک پێویستی بەم کاتە بوو.

ئەنچیلۆتی جەختی لە گرنگی سەرکەوتنەکەی بەرامبەر سیڤیە کردەوە، وتی خواستی ڕیال مەدرید ئەوەیە بە شێوەیەکی باش کۆتایی بە ساڵی 2024 بهێنن.

هەروەها راهێنەرەکە خۆشحاڵی خۆی بە ئاستی تیپەکەی بە گشتی دەربڕی، لەگەڵ پێویستی کەمکردنەوەی هەڵەی تاکەکەسی و باشترکردنی هەندێک لایەن.

کارلۆ وتیشی ، حەز دەکات ئازادی بە یاریزانەکان بدات بۆ جوڵەکردن لەناو یاریگادا، لەگەڵ گرنگیدان بە یاریکردن لە هێڵی پێشەوەدا.