PM:05:37:21/12/2024
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا
مان سیتی لەسەر ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و بەگۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە
بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا شکستی هێنا.
لە یارییەکانی
هەفتەی 17ی خولی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە
میوانی ئەستۆن ڤێلا.
تایمی یەکەم، یانەی
خاوەن یاریگا بە بەهێزی دەستیپێکرد و چەند جارێک نزیکبوو لە تۆماری گۆڵ تا ئەو
کاتەی لە خولەکی 16 بە فەرمی بە گۆڵێکی دوران پێشکەوت، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە
کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا،
ئەستۆن ڤێلا درێژەی بە ئاستە بەرزەکەیدا و لە خولەکی65 ئەمجارە رۆجەرس سەرکەوتوو بوو
لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی ئۆرتیگا، هەرچەندە سیتیزن لە کۆتا خولەک لە رێگەی فۆدین
گۆڵێکی تۆمارکرد بەڵام نەبووە فریاد رەسیان.
سەرەنجام یارییەکە
بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی یانەکەی ئۆنای ئیمری کۆتایی هات و سیتی شەشەم
شکستی لەم وەرزەدا نوسیەوە.
بەو ئەنجامە ئەستۆن
ڤێلا بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتووە و سیتی شەشەمە بە 27 خاڵ.
بیلال کاکە