PM:07:55:28/09/2024
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا نەیشاردەوە بۆ بردنەوە یارییان دەکرد بەڵام نیوکاسڵ شایەنی یەکسانبوون بوو.
پیپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی دوای یەکسانبوونیان بەرامبەر نیوکاسڵو لەدەستدانی دوو خاڵ رایگەیاند، تیپی بەرامبەریان بەرگرییەکی بەهێزیان کرد و توانای جەستەیی باشیان هەبوو، نیک پۆپی گۆڵچییان ئاستێکی بەرزی پیشاندا.
جەختی لەوەشکردەوە، بۆ بردنەوە یارییان دەکرد بەڵام نیوکاسڵ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و شایەنی ئەوەبوو خاڵێک بەدەستبهێنێت.
گواردیۆلا خۆزگەی بە بوونی رۆدری خواست و ئاماژەی بەوەشکرد، ئارەزووی دەکرد رۆدری و پۆپ و دی برۆین و هەمووان ئامادەبن، بەڵام دەبێت چارەسەر بدۆزنەوە.
دوپاتیشیکردەوە، بەرامبەر نیوکاسڵ هالاند لێدانی زۆری بەرکەوت و توشی کێشە بوو لە یارییەکەدا، بەڵام لە چەند رۆژی داهاتوو هەڵسەنگاندنی بۆدەکەن تا بزانن بارودۆخی چۆنە.
سەبارەت بە فۆدینیش گواردیۆلا وتی: پێموایە ئەمڕۆ باشترین خولەکەکانی ئەنجامدا، باش بوو و زۆر کاریگەر بوو لە پێگە و پاسەکانیدا، یاریزانێکی بەتوانا و زیرەکە، دڵخۆشم کە هەنگاو بە هەنگاو دەگەڕێتەوە.