خولی ئەڵمانیا.. لوتکەی نێوان بایرن و لیڤەرکوزن بە یەکسانبوون کۆتایی هات

PM:09:39:28/09/2024

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا یاری نێوان بایرن میونشن و بایەر لیڤەرکوزن بە یەکسانی بەگۆڵێک کۆتاییهات.

لە یاری لوتکەی هەفتەی پێنجەمی خولی ئەڵمانیا یاریگای ئالیانز ئەرینا بایرن و لیڤەرکوزنی کۆکردەوە.

تایمی یەکەم، هەردوولا بە هێرشبردن و بە بەهێزی دەستیان پێکرد و لە خولەکی 31 ئەندریخ گۆڵی یەکەمی لیڤەرکوزنی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 39 پاڤلۆڤیچ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و بە یەکسانبوون کۆتایی بە نیوەی یەکەم هات.

لە تایمی دووەم، هەردوولا بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵ یارییەکە دەکرد و هاوسەنگی باڵی کێشابوو بەسەر یاریگادا، لەبەرئەوە لەو تایمەدا هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا.

بەڵام یانە باڤارییەکە زەبرێکی کوشندەی بەرکەوت بەهۆی پێکانی هاری کەین لە خولەکی 83، بەو هۆیەوە یاریزانەکە یاریگای جێهێشت.

سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بەگۆڵێک بۆ هەردوولا تەواو بوو، بایرن خاڵەکانی بوو بە 13 خاڵ و لە پێشەنگی ریزبەندییە، لیڤەرکوزنیش بە 10 خاڵ پلەی دووەمە.