خولی ئینگلتەرا.. ئارسناڵ و چێڵسی بردیانەوە

PM:07:09:28/09/2024

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ بە زەحمەت لە لیستەری بردەوە و چێڵسی گۆڵبارانی برایتۆنی کرد.

لە یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی ئینگلتەرا یانەی ئارسناڵ و لیستەر سیتی رووبەرووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، تۆپ هاوێژەکان کۆنترۆڵی یاریگایان کرد و لە خولەکەکانی 20 و 45 مارتینێلی و ترۆسارد دوو گۆڵیان تۆمارکرد و کۆتاییان بە نیوەی یەکەم هێنا.

لە تایمی دووەم، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لیستەر هاتەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکەکانی 47 و 63 لە رێگەی جەیمس جەستنەوە دوو گۆڵیان تۆمارکرد و ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە.

یارییەکە نزیکبوو لە کۆتایی هاتن و ئارسناڵ هێرشەکانی چڕکردەوە تا لە کۆتا خولەکەکان ندیندی گۆڵێکی لەخۆیان کردوە و هاڤێرتزیش گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد و بردنەوەیان بە تیپەکەی ئارتێتا بەخشی.

سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی ئارسناڵ کۆتایی هات و خاڵەکانیان لەگەڵ سیتی یەکسانکردەوە بەڵام لە پلەی سێیەم لەدوای ئەوانەوە دێن.

لە یارییەکی دیکەی پڕگۆڵدا یانەی چێڵسی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە برایتۆن هێنا، سەرجەم گۆڵەکانی بلوز کول پاڵمەر تۆماری کرد.