PM:09:09:28/09/2024
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا یوڤی گەڕایەوە رێڕەوی بردنەوە و بە سێ
گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە جەنەوا هێنا.
لە یارییەکەی هەفتەی شەشەمی خولی ئیتاڵیا، خانمە پیرەکە
لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی جەنەوا یاریکرد.
تایمی یەکەم، هەردوولا پارێزگارییان لە تۆڕی گۆڵەکەیان
کرد و هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا.
لە تایمی دووەم، یوڤی یاریگای کۆنترۆڵ کرد و لە
خولەکەکانی 48 و 55 و 89 سێ گۆڵیان تۆماکرد، گۆڵەکان دووانیان ڤلاهۆڤیچ و یەکێکیان
کۆنسێساو تۆماریکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە سودی خانمە
پیرەکە کۆتایی هات و بە 12 خاڵ پێشەنگی سێریا ئەی وەرگرت.