لە خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر میلان براوەبوو

PM:06:23:28/09/2024

56 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان لە ئودینێزی بردووە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.

لەهەفتەی شەشەمی خولی ئیتاڵیا، ئینتەر میلان بووە میوانی ئۆدینێزی لەسەرەتای یارییەکەوە هەردوولا بەبەهێزی دەستان پێکرد، بەتایبەت ئینتەر کاتێک لە خولەکی یەکدا گۆڵیکی خێرای لەرێگەی داڤێدی فراتسی تۆمارکرد، یاری بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 35 کاتێک خاوەن ماڵ لەرێگەی کریستیان کاباسل گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد.

هەردوولا بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان بۆسەرگۆڵی یەکتر سەرەنجام لە خولەکی سێی زیاتکراوی نیوەی یەکەمدا لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی ئینتەری تۆمارکرد.

سەرنجام گێمی یەکەمی یارییەکە بەئەنجامی دووگۆڵ بەرامبەر گۆڵێل لەبەرژەوەندی ئینتەر میلان کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمدا ئینتەر بەبەهێزی دەستی بەیارییەکە کردەوە و لەخولەکی 47 دا لاوتارۆگۆڵی سیێەمی تۆمارکردوو ئەرکی خاوەن ماڵی قورسترکرد.

یاری بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 83 کاتێک خاوەن ماڵ لەرێگەی لۆرێنزۆ لوکا گۆڵی دووەم و کەم کردنەوەی جاوازییەکی تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵیک لەبەرژەوەندی ئینتەر میلان کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.