PM:11:04:24/09/2024
296 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ستۆنز باس لە کاریگەری گواردیۆلا دەکات لەسەری و پێوایە راهێنەرەکە دووبارە لەسەرەتاوە تۆپی پێی فێرکردووە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای سپۆرت، جۆن ستۆنز باسی لە کاریگەرییەکانی پیپ گواردیۆلا کرد لەسەر تێگەیشتنی لە تۆپی پێ و تێیدا ئاماژەی بەوەدا، دوای ڕاهێنانکردن لەژێردەستی گواردیۆلا، بۆی دەرکەوتووە کە هیچ لەبارەی تۆپی پێوە نازانێت.
ستۆنز ڕوونیشیکردەوە، گواردیۆلا فێری کردوە چۆن لە گۆشەنیگای جیاوازەوە سەیری یاری بکات و ڕۆڵی جیاواز لە نێو یاریگادا بگێڕێت، وتیشی: گواردیۆلا نیشانیدام کە تۆپی پێ تەنها بەرگریکردن یان هێرشبردن نییە، بەڵکو تێگەیشتنێکی تەواوەتییە لە یارییەکە و توانای خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخە جیاوازەکاندا.
هەروەها ئەستێرە ئینگلیزییەکە باسی لەوە کرد، کە گواردیۆلا یارمەتی داوە بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانێکی هەمەلایەنە و دەتوانێت لە پێگەی جیاوازدا یاری بکات، وتیشی: پیپ فێری کردم چۆن یاری بکەم وەک بەرگریکاری ناوەڕاست و هێڵی بەرگری و تەنانەت هێرشبەریش، ئەم ئەزموونە بۆ من زۆر بەنرخ بووە.