ئینریکی: ئەم وەرزە ئاستمان لە وەرزی رابردوو باشترە

PM:11:27:20/09/2024

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی روونیکردەوە ئەم وەرزە ئاستیان لە وەرزی رابردوو باشترە و دەبێت بەردەوامبن لەسەر شێوازی خۆ بەدەستەوە نەدان.

لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان پێش ئەوەی رووبەرووی ڕیمس ببنەوە رایگەیاند، ئەوان یەک خێزانن، کاتێک یاریزانێک پێکان دەبێت هەمووان هەست بە ئازار دەکەن، خۆشبەختانە پێکانەکەی ئەسینسیۆ قورس نییە.

جەختیشیکردەوە، تیپەکەی لە یاری رابردوو بەهۆی عەقڵیەت و خۆبەدەستەوە نەدان توانی بردنەوە بەدەستبهێنیت و دەبێت لەسەر ئەم شێوازە بەردەوامبن.

ئەوەشی نەشاردەوە، ئەم وەرزە لە وەرزی رابردوو ئاستیان باشتر بووە و توانایان زیاترە دەبێت لە وەرزەکانی داهاتوو باشتریش ببن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت عوسمان دێمبلی یەکلاکەرەوەتر و کارامەتر بێت لەبەردەم گۆڵدا، یاریزانێکی گرنگە بۆ ئەوان، بەهۆی ئەوەی توانایەکی ناوازەی هەیە بۆ خۆدزینەوە لە یاریزانە ڕکابەرەکان.

ئینریکی وتیشی: ئەشرەف حەکیمی لە بەرزترین ئاستدایە و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، چ لە ڕووی تەکنیکییەوە بێت یان جەستەیی، هیوادارم ساڵانێکی زۆر لەگەڵ پاریس بمێنێتەوە.