PM:09:56:20/09/2024
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رامی
عەباسی رەتیدەکاتەوە هیچ شتێک سەبارەت بە داهاتووی سەڵاح هەبێت و هەواڵی
رۆژنامەنووسەکان بە ناراست ناودەبات.
بەڕێوبەری
کارەکانی محەمەد سەڵاح، جارێکی دیکە مشتومڕی هەڵگیرساندەوە، بە لێدوانی توندەکانی سەبارەت
بە پرسی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی میسریەکە.
هەواڵ
لەسەر محەمەد سەڵاح بڵاوبووەوە، دوای ئەو لێدوانەی بۆ سکای سپۆرت کە وتی: هەوڵدەدەم
چێژ لە تۆپی پێ وەربگرم، چونکە وەک دەزانن دوا وەرزی منە لە لیڤەرپوول.
لەم
بارەیەوە ڕامی عەباسی کۆڵۆمبی، بەڕێوبەری کارەکانی سەڵاح بڵاویکردەوە: بۆ زانیاری
ئێوە، هەموو ئەم ڕۆژنامەنووسانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە زانیاری ناوخۆیییان هەیە
سەبارەت بە داهاتووی محەمەد سەڵاح هیچیان نییە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هەواڵی ناوخۆییان هەیە بەڵام لە راستیدا
تەنیا دەیانەوێت خەڵکی لە خۆیان کۆبکەنەوە، ئەگینا هیچ شتێک سەبارەت بە داهاتووی
یاریزانەکە نییە .