PM:11:08:20/09/2024
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی عێراق یانەی دهۆک بەرامبەر زەورا توشی شکستبوو بەڵام هەولێر لە
دیالی بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی عێراق یاریگای دهۆک ئاهەنگی کردنەوەی
خولەکەی لێ ئەنجامدرا و تیایدا دهۆک و زەورا بەیەکگەیشتن.
تایمی یەکەم، یانەی میوان بە هێرشبردن دەستی پێکردو لە خولەکی 17 حەسەن
عەبدولکەریم گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، دهۆک هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی دەدا بەڵام زەورا
بەرگرییەکی باشیکرد و پارێزگاری لە تۆڕەکەی و لەو تاکە گۆڵە کرد.
سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە سودی زەورا کۆتایی هات و یەکەم سێ
خاڵیان لە خولەکە کۆکردەوە، دهۆکیش لە یەکەم یاری تامی یەکەم شکستی کرد.
لە یارییەکەی دیکەشدا هەولێر لە یاریگای خۆیدا بە دوو گۆڵی شێرکۆ کەریم
بردنەوەی بەسەر دیالی بەدەستهێنا و بووە خاوەنی سێ خاڵ لە یەکەم یاری خۆیدا.