PM:09:01:19/09/2024
572 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاندیای ناوبژیوانی
چیلی بانگەشەی ئەوەدەکات میسی لە پێناو ئەوەی کارتی زەرد وەرنەگرێت درێسەکەی خۆی
پێداوە.
ناوبژیوانەکە
باسی لەوەکردووە ساڵی 2007 لە قۆناغی پێش کۆتایی کۆپا ئەمریکا ئەرجەنتین بە سێ گۆڵی
بێوەڵام لە پێش مەکسیکەوە بووە و سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی مسۆگەرکردبوو، بەڵام
چەند چرکەیەک پێش کۆتایی
یارییەکە میسی فاوڵێکی بە ئەنقەستی گرتووە کە دەبوو کارتی زەردی پێبدا بەڵام لە
بەرامبەر درێسی یاریزانەکە ئەو کارەی نەکردووە.
کارلۆس کاندیا کە ناوبژیوانی ئەو یارییە
بوو، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئی ئێس پی ئێن وتی: میسی لە ناکاو تۆپەکەی لە
زەویەوە هەڵگرت و گرتی بە دەستیەوە بەڵام ئەو دیمەنە لە کاتێکدا نەبوو مەکسیک نزیک
بێت لە گۆڵکردن، بە میسیم وت کە شایەنی ئەوەیە کارتی زەردی پێبدرێت، بەڵام ئەگەر
درێسەکەتم پێبدەیت ئەو کارتت بە روودا بەرز ناکەمەوە، ئەویش پێکەنی و منیش کارتم
پێنەدا، راستە یارییەکە تەنیا دوو خولەکی مابوو بەڵام ئەگەر کارتم پێبدایە نەیدەتوانی
لە یاری کۆتایدا یاری بکات.
ئەم ناوبژیوانە
لەدرێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا وتیشی: میسی دوای یارییەکە لە ژووری جلگۆڕین درێسەکەی پێدام،
ڕاستگۆیانە ویستی درێسەکەی داکەنێت و هەر لەوێ لە یاریگادا بیدات بە من، بەڵام من
وتم نەخێر، لە ژووری جلگۆڕین لێتوەردەگرم، بۆیە کراسەکەی لە ژووری جلگۆڕین بەجێهێشت
و منیش چووم و لەوێ هەڵمگرت.