لاپۆرت باس لە سەختییەکانی سعودییە دەکات

PM:05:45:19/09/2024

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرت باس لە ئەزموونی یاریکردن لە سعودییە و ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ئەوروپا دەکات.

ئیمریک لاپۆرت دوای 12 ساڵ یاریکردن لە ئەوروپا لەگەڵ یانە دیارەکانی وەک ئەتلەتیک بلباو و مانچستەر سیتی تۆپی پێی ئەو کیشوەرەی بەجێهێشت و رووی لە یانەی نەسڕی سعەدییە کرد.

لە نوێترین لێدوانیدا بەرگریکارە ئیسپانییەکە باسی لە ئەگەرەکانی گەڕانەوە بۆ ئەوروپا کرد و هاوکات ئاستەنگیەکانی ژیانکردنیشی لەو وڵاتەی کەنداو خستەڕوو، لە قسەکایندا وتی: لە سعودیە قەرەباڵخیەکی زۆر هەیە و زۆریش گەرمە، وای نابینم دوای تۆپی پێ خێزانەکەم لێرە بژێن، بەڵام ناشزانی چی روودەدات، وە لێرە شتانێک هەن کە حەزمان لێیە، بەڵام دوورم لە خێزانە گەورەکەم و ئەوەش زۆر قورسە بۆمن، بۆیە زوو یان درەنگ هەر دەگەڕێمەوە بۆ ئەوروپا.

لاپۆرت کە ئێستا تەمەنی گەشتووەتە 30 ساڵ، یەکێک بوو لە یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ یارییەکانی یۆرۆ، وەک خۆی باسی کردووە ئەوکات توانجی لێدەدرا سەبارەت بەوەی روویکردووەتە سعودیە بۆ یاریکردن، پێی دەوترا ناتوانێت ئاستی پێشووی پیشان بداتەوە بەڵام بە بردنەوەی نازناوەکە هاوشانی هاوتیمەکانی ئەو گومانانەی لەسەر خۆی نەهێشتووە.