کروس ستایشی دوو ئەستێرەی ئەڵمانیا دەکات

PM:02:24:19/09/2024

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کرووس رایگەیاند هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێویستییەکی زۆری بە ڤێرتز و موسیالایە لە داهاتوودا.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سکای سپۆرت، تۆنی کروسی ئەڵمانی و ئەستێرەی پێشویی یانەی ریاڵ مەدرید، رایگەیاند لەمێژە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەستێرەی وەک جەمال موسیالا و فلۆریان ڤێرتزی نەبووە، لە داهاتوودا دەبنە یاریزانی گرنگی وڵاتەکەمان.

کروس ئاماژەی بەوەیشکرد ئەو رەخنانەی لە موسیالا دەگیرێت زووڵمە لەو یاریزانە چونکە ئاستێکی زۆرباش پیشکەش دەکات و داهاتوویش بۆمان دەسەلمێنێت.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەستێرەکەی پێشوی ئەڵمانیا، وتی ڤێرتز لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن ئاستێکی زۆرباش پێشکەش دەکات و شایستەی ئەوەیە یاریزانێکی گرنگی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بێت.

تۆنی ئاماژەی بەوەیشکرد، لەکاتێکی گونجاودا بڕیارمدا واز لە یاریکردن بهێنم و هەرگیز بیرم لەوەنەکردووەتەوە بگەڕێمەوە بۆ یاریکردن، دڵخۆشم بەم ساتەی تێیدام.

تۆنی کروس لە هاوینی ئەم ساڵدا بریاریدا بەیەکجاری وازلەیاری تۆپی پێ بهێنیت، لە کاروانی وەرزشی خۆیدا بەشداری لە 754 یاریدا کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 73 گۆڵ و 166 ئەسیست تۆماربکات.