ئیریکسن: لە مانچستەر یونایتد هەست بە دڵخۆشی دەکەم

PM:11:37:18/09/2024

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیریکسن رایگەیاند لە مان یونایتد هەست بە دڵخۆشی دەکات و ئەگەر داوای رۆیشتنی لێبکەن ئەوا دەڕوات.

کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە لێدوانێکدا باسی لە داهاتووی خۆی کرد دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەکان بە چەند شێوەیەکی جیاواز باسیان کردووە.

ئیریکسن دەڵێت، لە مانچستەر یونایتد هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکەم و بیرم لە جێهێشتنی نەکردووەتەوە بەڵام ئەگەر یانەکەم داوای رۆیشتنم لێبکەن ئەوا بە دڵنیاییەوە دەڕۆم و تا ئێستا ئەو داواکاریەم پێشکەش نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەو جۆرە کەسانەیە کە حەز دەکات لە شوێنێکدا بێت کە خۆی و خێزانەکەی دڵخۆش بن و جێگیر بێت جگە لەوەش بتوانێت یاری تیادا بکات و ئەوانەش ئامانجی یەکەمیەتی.

رونیشیکردەوە، ساڵێک ماوە بەسەر تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان و لە ئێستادا سەرنجی لەسەر ئەم وەرزەیە بە سەرکەوتوویی تێیبپەڕێنێت و تا ئێستا نازانێت دواتر چی روودەدات.
خ . ک