PM:11:30:18/09/2024
244 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانەوەی فۆنسێکا لە راهێنەرایەتی میلان مسۆگەر نییە و ئەنجامی دێربی یەکلای دەکاتەوە و جێگرەوەشی دیاریکراوە.
یانەی ئەی سی میلان لەم وەرزەدا ئەنجامەکانی تا ئێستا وەک پێویست نین بە شێوەیەک لە خولی ئیتاڵیا لە چوار یاریدا تەنها یەک بردنەوەی هەیە لەگەڵ دوو یەکسانبوون و یەک شکست، لە چامپیۆنز لیگیش یەک یاری ئەنجامداوە و تووشی شکستبووە کە بەرامبەر لیڤەرپوڵ بووە.
تۆڕی توتۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، داهاتووی فۆنسێکای راهێنەری یانەی میلان لە ژێر مەترسیدایە و ئەگەری دوورخستنەوەی هەیە لە ئەرکەکەیدا بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە.
تۆرەکە ئاشكرایکردووە، یاری داهاتووی میلان بەرامبەر ئینتەر لە دێربی شاری میلانۆدا چارەنووسی راهێنەرە پورتوگالیەکە دیاریدەکات و ئەگەر نەتوانێت بردنەوە بەدەستبهێنێت ئەوا بە دڵنیاییەوە دووردەخرێتەوە.
دەشڵێت، 10 رۆژ پێش ئێستا کارگێڕی یانە ئیتاڵیەکە کۆبونەوەیان لەگەڵ فۆنسێکا کردووە و ئەنجامەکانی یانەکەیان بەرامبەر لیڤەرپوڵ و ئینتەر وەک دوا هەل بۆ داناوە.
هەمان رۆژنامە دوپاتیکردەوە، تەنانەت یانە ئیتاڵیەکەش شوێنگرەوەیان بۆ دیاریکردووە و ئەگەر فۆنسێکا دووربخەنەوە ئەوا ئیدین تێرزیچی راهێنەری پێشووی بروسیا دۆرتمۆند دەکەنە شوێنگرەوەی.
خ . ک