AM:12:07:19/09/2024
276 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگ پاریس سان جێرمان لە دوا ساتدا لە جیرۆنای بردەوە و سێلتیک گۆڵبارانی براتیسلاڤای کرد.
لە درێژەی یارییەکانی چامپیۆنز لیگ، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی جیرۆنای ئیسپانی بووەوە.
لە دوو تایمی یاریەکە، یاریزانانی پاریس ئاستێکی باشتریان پێشکەشکرد و لە خولەکی 94دا گۆڵکیان تۆمارکرد کە گازانیگا بە هەڵە لە خۆیان تۆماریکرد، سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.
پاریس سان جێرمان بەو بردنەوەیە بووە خاوەنی سێ خاڵ و جیرۆناش هیچ خاڵێکی نیە.
لە یاریەکی تردا، یانەی سێلتیکی سکۆتلەندی میوانداری سلۆڤان براتیسلاڤای کرد و بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
خ . ک