چامپیۆنز لیگ.. مانچستەر سیتی و ئینتەر بە بێ گۆڵ یەکسانبوون

AM:12:02:19/09/2024

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ مانچستەر سیتی و ئینتەر بە بێ گۆڵ یەکسانبوون و دۆرتمۆند لە کلوب بروجی بردەوە.
لە قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی کرد.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی مان سیتی باشتر بینران بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.
لە تایمی دووەمدا، راهێنەرانی هەردوو یانە چەند گۆڕانکاریەکیان ئەنجامدا لە پێناو گۆڕینی ئەنجامەکە بەڵام یاریەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە یاریەکی تریشدا، یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی رووبەڕووی کلوب بروجی بەلجیکی بووەوە و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
هەریەکە لە مانچستەر سیتی و ئینتەر میلان بوونە خاوەنی یەک خاڵ و بروسیا دۆرتمۆندیش یەکەمین سێ خاڵی بەدەستهێنا.
خ . ک