سیمیۆنی: دڵخۆشم بە گۆڵەکەی ئەلڤارێز

AM:08:48:16/09/2024

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیمیۆنی رایگەیاند دڵخۆشم بە ئاستی بە ئەلڤارێز و گۆڵێکی زۆر گرنگی تۆمارکرد.

پاش بردنەوەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە ڤالەنسیا دییگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی ئاماژەی بەوەکرد، دڵخۆشم بە گۆڵەکەی جولیان ئەلڤارێز و لەکاتێکی گونجاودا تۆماریکرد.

لە درێژەی قسەکانیدا کە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە، راهێنەرەکەی ئەتلەتیکۆ دەڵێت، هێرشبەر پێویستە گۆڵ تۆماربکات و بەردەوامبێت لەسەری ئەگەر ماوەیەک نەتوانێت کارەکەی خۆی ئەنجام بدات تووشی رەخنەی گەورە دەبێتەوە، گۆڵەکەی ئەلڤاریزیش سەرجەم هاندەرانی ناو یاریگای دڵخۆشکرد.

وتیشی دڵخۆشم بە ئاستی یاریزانەکانم و یارییەکی زۆرباشیان ئەنجامدا، دڵنیام دەتوانین لە یارییەکانی داهاتوودا هەمان ئاست پێشکەش بکەین.

لەهەمان کاتتدا ئاماژەی بەوەیشکرد، تیپی باشمان هەیە و خاوەنی کۆمەڵیک یاریزانی باشین دڵنیان دەتوانین، رکابەری لەسەر سەرجەم نازناوەکان بکەین، بەتایبەت خولی ئیسپانیا.