خولی ئیسپانیا... ئەتلەتیکۆ مەدرید شکستی بە ڤالانسیا هێنا

AM:12:14:16/09/2024

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ڤالانسیا هێنا و چووە پلەی دووەم.

لە یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید میوانداری ڤالانسیای کرد.

لە تایمی یەکەم، کوڕانی خاوەن یاریگا بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد و پاش بردنی چەند هێرشێک لە خولەکی 39 لەڕێگای ئەنتوان گریزمانەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد.

لە تایمی دووەم، لەگەڵ دەستپێک لە خولەکی 54 گریزمان گۆڵی دووەمی ئەتلەتیکۆی تۆمارکرد، یارییەکە نزیک بوو بەو ئەنجامە کۆتایی پێبێت بەڵام لە خولەکی چواری زیادکراوی تایمەکە جولیان ئەلڤارێز بۆ سێیەمجار تۆڕی گۆڵەکەی ڤالانسیای هەژاند.

سەرەنجامیش ئەتلەتیکۆ بردنەوەی بەدەستهێنا بە سێ گۆڵی بێوەڵام و خاڵەکانی کرد بە 11 خاڵ و لە پلەی دووەمی خولی ئیسپانیا دێت، ڤالانسیاش تەنیا یەک خاڵی هەیە و پلەی کۆتایی گرتووە.