AM:12:03:16/09/2024
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان لە دوا خولەکەکان ئەنجامەکەی لەگەڵ مۆنزا
یەکسانکردەوە و ناپۆلیش لە کالیاری بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیتاڵیا،
مۆنزا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئینتەر میلانی کرد.
تایمی یەکەم سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوولا هیچ
گۆڵێک نەبینرا و ئەنجامەکە بە سپێتی کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم ئینتەر میلان بە تەواوی
کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و چەندین هێرشیان برد بەڵام پێچەوانەی هێرشەکان لە خولەکی
81 دانی مۆتا گۆڵی یەکەمی مۆنزای تۆمارکرد، بەڵام کوڕانی میوان بێهوا نەبوون و لە
خولەکی 88 لەڕێگای دومفرێسەوە ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە.
سەرەنجامیش یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوو
کۆتایی پێهات، بەم یەکسانبوونەش ئینتەر میلان خاڵەکانی بوون بە هەشت خاڵ و لە پلەی
دووەم دێت، مۆنزاش خاوەنی سێ خاڵە.
لە یارییەکانی تریشدا، ناپۆلی بە چوار گۆڵی بێوەڵام
لە کالیاری بردەوە و رۆماش بە گۆڵێک لەگەڵ جەنەوا یەکسان بوو.