ئارتێتا و پۆستیکۆگلۆ پاش یارییەکەیان چییان ووت؟

PM:11:27:15/09/2024

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا بردنەوەی سێ خاڵی یارییەکەی بە گرنگ بۆ ئارسناڵ وەسفکرد و پۆستیکۆگلۆش دەڵێت ئێمە باشتر بووین.

پاش بردنەوەیان لە یاری دێربی لەندەن لە تۆتنهام، ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند، زۆر خۆشحاڵە و دەزانێت بردنەوە دێربی باکوری لەندەن بۆ یانەکە و هاندەران چەنێک گرنگە، لە یارییەکەدا ساتی باش و خراپییان هەبووە و نەبوونی چەند یاریزانێک کاریگەری درووست کردووە، وە هەفتەیەکی قورسیشیان لە پێشە و لەجێی ئەوەی بیانوو بگرن دەبێت بەباشی خۆیان ئامادە بکەن.

لە وەڵامی ئەوەی کە بەشێوەیەکی ناشرین بردویانەتەوە وتی: ئێمە مرۆڤی سەرسەخت و تێکۆشەرین، یاریزانەکان تۆپی پێیان خۆشدەوێت و زۆر حەزدەکەن سەرکەوتن بەدەستبهێنن، بۆ ئەو کارەش هەندێکات دەبێت شتانێک بکەیت خەڵک لەلایان ناشرینە بەڵام ئەگەر بتوانی هەرکاتێک پێویستت پێی بێت بەم شێوەیە یاری بکەیت، پاداشتی باشت دەبێت.

پۆستیکۆگلۆی راهێنەری تۆتنهامیش باسی لەوەکرد، ئەوان لە یارییەکەدا لە ئارسناڵ باشتر بوونە بەڵام لە تۆمارکردنی گۆڵ سەرکەوتوو نەبوون و تایمی دووەم سەلمێنەری تەواوی قسەکانێتی.

راشیگەیاند، لە بەرگریکارانی تیپەکەی رازی بووە و تەنیا یەک تۆپ تەرکیزیان نەبووە باجەکیانداوە، جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، لەم وەرزەدا بەراورد بە وەرزی پێشوو بەرەوپێش چوونە سەرەڕای ئەوەی خاڵی باشیان بەدەستنەهێناوە.