جەمال موسیالا بووەتە ئامانجی مانچستەر سیتی

AM:11:48:27/07/2024

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی مان سیتی چاودێری موسیالا دەکەن و دەیانەوێت پێش وەرزی نوێ بیگوازنەوە.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان بە نیازن گرێبەستێکی گەورە ئەنجامبدەن بە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئەڵمانی.

تۆڕی سکای سپۆرت رایگەیاندوە، کارگێڕی مانچستەر سیتی ماوەی چەند مانگێکە چاودێری وردی جەمال موسیالای ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن دەکەن.

تۆڕەکە ئاشکرایکردووە، ئامانجی یانە ئینگلیزیەکە ئەوەیە پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانەدا ئیمزابکەن و ئەوەش لەسەر داوای پیپ گواردیۆلا ئەنجامدەدەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەرپرسانی مان سیتی پێیانوایە موسیالا دەتوانێت سوودێکی زۆر بە یانەکەیان بگەیەنێت و ببێتە باشترین جێگرەوەی کیڤن دی برۆین کە ئەگەری رۆیشتنی هەیە یان بەردەوام بەهۆی پێکانەوە دەناڵێنێت.

رونیشیکردووەتەوە، یانەی بایرن میونشن بە هیچ شێوەیەک بیریان لە فرۆشتنی ئەو یاریزانەیان نەکردووەتەوە چونکە تەمەنێکی کەمی هەیە و داهاتووی یانەکەیانە بەڵام ئەگەر گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە ئەوا دەستبەرداری دەبن.


خ . ک