میسی چاکنەبووەتەوە لە پێکان

AM:10:04:27/07/2024

552 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی تا ئێستاش هەست بە ئازارێکی زۆر دەکات بەهۆی چاکنەبونەوە لە پێکانەکەی.

لیۆنێل میسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر کۆڵۆمبیا لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا تووشی پێکانێکی قورسهات و بەو هۆیەش نەیتوانی ئەو یاریە تەواو بکات.

دواتر هەڵبژاردەی تانگۆ و یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی پێکانی ئەو یاریزانەیان راگەیاند و رۆژنامەکانیش بە شێوازی جیاواز ماوەی دوورکەوتنەیان باس دەکرد.

لە نوێترین پێشهاتدا، تاتا مارتینۆی راهێنەری یانەی ئینتەر میامی دوپاتیکردەوە کە میسی تا ئەم ساتەش هەست بە ئازارێکی زۆردەکات بەهۆی ئەو پێکانەی تووشیبووە و بەدەست ئەو پێکانەوە دەناڵێنێت.

دەشڵێت، ئەو یاریزانە لە یاری داهاتوویان لە خولی ئەمریکا بەشداری ناکات و بەردەوام لە ژێر چاودێری پزیشکەکاندایە تا بتوانن بە خێرایی ئەو یاریزانە بگەڕێننەوە یاریگاکان.

لەلایەکی ترەوە، رۆژنامەی ئۆلێی ئەرجەنتینی رایگەیاندوە، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لەگەڵ پسپۆڕی فیزیایی و چارەسەری سروشتیدایە بە بەردەوامی، دواتر هەمووان دەزانن کە ئەو یاریزانە کەی دەتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاکان.

رونیشیکردووەتەوە، پاژنەی پێی میسی رۆژانە باشتر دەردەکەوێت و ئاوساویەکەی کەمتر بووەتەوە، ئەو یاریزانە هەست بە نائومێدی دەکات چونکە تامەزرۆی یاریکردنە بەڵام خۆشی ئەوە دەزانێت پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ چاکبونەوە.

خ . ک