دوو یانەی ئەوروپی تالیسکایان دەوێت

PM:10:07:26/07/2024

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بێشکتاش ئۆفەری پێشکەشی تالیسکا کردووە و فەنارباخچە چاودێری بارودۆخەکە دەکات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی فاناتیک، یانەی بێشکتاشی تورکی ئۆفەرێکی خستووتە بەردەم یانەی نەسڕ بە مەبەستی گواستنەوەی تالیسکا بە بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی ساڵێک و بژاردەی کڕین.

ئەوەشی دووپاتکردووەتەوە،تەنیا بێشکتاش نییە بەڵکو یانەی فەنارباخچەش کە وەرزی داهاتوو خۆسێ مۆرینیۆ سەرپەرشتی دەکات، چاودێری ئەستیرە بەرازیلیەکە دەکەن، بەڵام ئۆفەریان پێشکەش نەکردووە.

سەرچاوەکە روونیشیکردووەتەوە، نەسڕ نایەوێت یاریزانەکە بە خواستن بڕوات، بەڵام دەرگای کراوەیە بۆ فرۆشتنی بە هەمیشەیی، بە مەرجی بەدەستهێنانی 13 ملیۆن یۆرۆ.

تالیسکا پێشتر لە ماوەی ساڵی 2016 تا 2018 لە یانەی بێشکتاش یاری کردووە، لەبەر ئەزموون و بەرزبوونەوەی ئاستیشی بووەتە جێگای سەرنجی یانەکانی تورکیا.

وەرزی رابردوو هێرشبەرە بەرازیلەیەکە لەگەڵ نەسڕ بەشداری لە 25 یاریدا کرد، لەو ماوەیە توانی 25 گۆڵ و چوار ئەسیست تۆمار بکات.