نزیکە گریزمان بچێتە لای مێسی

PM:06:27:26/07/2024

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی لۆس ئەنجلۆس دەیەوێت گریزمان بباتە خولی ئەمریکی و بیکاتە خاوەنی دووەم بەرزترین موچە لەدوای لیۆنێل مێسی.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ڕایانگەیاند، ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید گرێبەستێکی سەرنجڕاکێشی وەرگرتووە بۆ ئەوەی بچێتە خولی ئەمریکی .

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، یانەی لۆس ئەنجلۆس دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ گریزمان واژۆبکات، بۆ ئەوەی سێگۆشەی فەرەنسی لە تیپەکەدا شانبەشانی ئۆلیڤیێر جیرۆ و هوگۆ لۆریس دروستبکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمە ئەمریکییەکە ماوەیەکە لەگەڵ گریزمان دانوستان دەکەن، لەڕێگەی خوشکەکەی و بەڕێوبەری کارەکانی و پارێزەرە متمانەپێکراوەکەی.

دوپاتیشیکردووەتەوە، لۆس ئەنجلۆس هیچ کێشەیەکی نییە لە پێدانی بڕگەی ئازادکردنی گریزمان لە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ کە بەهای 10 ملیۆن یۆرۆیە، هەروەها موچەیەکی پێشکەشی ئەستێرە فەرەنسیەکە کردووە کە دەبێتە خاوەنی بەرزترین موچە لە خولی ئەمریکی لەدوای لیۆنێل مێسی.

ئەمەش لە کاتێکدا، گریزمان بیر لەوە دەکاتەوە کە ئایا لەم هاوینەدا رۆخیبلانکۆس جێبهێڵیت یان وەرزێکی دیکەش چاوەڕی بکات، بەڵام یانە ئەمریکیەکە دەیەوێت بە زوترین کات بیگوازێتەوە.