جەیمس لە لازیۆ نزیکە

PM:04:35:26/07/2024

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناپۆلی بەهۆی توانای جەستەییەوە دوودڵە لە گواستنەوەی جەیمس و یاریزانەکەش پێشکەش بە لازیۆ کراوە.

جەیمس ڕۆدریگێز لە چەند هەفتەی ڕابردوودا یەکێک لە ناوە گرنگەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانە هەرچەندە تا ئێستا یانەی ساوپاولۆی بەڕازیلی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە فەرمی ڕانەگەیاندووە، بەڵام بەڕێوەبەری کارەکانی بەتایبەت دوای درەوشاوەیی جەیمس لە کۆپا ئەمریکا، لە ئەوروپایە و هەوڵدەدات بیگوازێتەوە بۆ یانەیەکی گەورە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی لا ڕیپبلیکا، ئەستێرە کۆڵەمبییەکە زۆر لە ناپۆلی نزیک بووە، بەڵام ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو بووەتە هۆی ئەوەی پرۆسەی گواستنەوەی بۆ ئەم تیپە ئیتاڵییە بوەستێت.

لەم ڕاپۆرتەدا باس لەوە کراوە کە ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانەکە دەکات ، بەڵام ئەو هەواڵانەی کە گەیشتوونەتە ناپۆلی سەبارەت بە ڕەوشی توانای جەستەیی ئەم ئەستێرە کۆلۆمبییە، پرۆسەی گواستنەوەی جەیمسیان ڕاگرتووە.

جەیمس ڕۆدریگێزی تەمەن 33 ساڵ تا ئێستا 412 یاری لە تۆپی پێی ئەوروپا ئەنجامداوە، یەکەم یانەی لەم کیشوەرەدا پۆرتۆ بوو و دوا یانەی ئۆڵۆمپیاکۆس بوو وە باشترین ڕۆژەکانیشی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەسەربرد.

ئەم ئەستێرەیە 135 یاری لە ڕیاڵ ئەنجامدا و خاوەنی 40 گۆڵ و 38 ئەسیست بوو، لا ریپبلیکا ئاماژەی بەوەشکردووە، کە جەیمس پێشکەشی لازیۆ کراوە و ئەگەر کۆنتی و ناپۆلی زیاتر دوابکەون، ئەگەری ئەوە هەیە وەرزی داهاتوو بە درێسێکی لازیۆوە یاریبکات.