جامی نەمسا.. دۆمینیک سیم شکستیهێنا بەرامبەر تیرانت و ماڵئاواییکرد

PM:01:34:24/07/2024

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی نەمسا دۆمینیک سیم شکستیهێنا بەرامبەر تیرانت ماڵئاواییکرد، پێریتینیش بردیەوە.

لە یارییەکانی قۆناغی 32ی جامی نەمسا بۆ تێنسی سەرزەوی، دۆمینیک سیمی نەمساوی بەرامبەر تیاگۆ تیرانتی ئەرجەنتینی یاریکرد.

هەرچەندە چاوەڕێ دەکرا دۆمینیک سیم بە ئاسانی بردنەوە بەدەستبهێنێت بەڵام پێچەوانەی پێشبینیەکان یاریەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر پێدۆڕاند، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە دوو، شەش بە چوار گێم بوون.

لە یارییەکانی تریشدا، ماتیۆ پێریتینی ئیتاڵی رووبەڕووی کۆتۆڤی روسی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، دانێل تمایەری ئەڵمانی شکستیهێنا بەرامبەر هوگۆ گاستۆنی فەرەنسی.

دوای ئەو ئەنجامانە، پێریتینی و تیرانتی و گاستۆن گەیشتنە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە، دۆمینیک سیم و تمایەر و کۆتۆڤ ماڵئاواییانکرد.

خ . ک