جامی هامبۆرگ.. ئارسەر فیلس لە زڤێرڤی بردەوە و بووە پاڵەوان

AM:09:44:22/07/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی هامبۆرگ ئارسەر فیلس بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە زڤێرڤی بردەوە و بووە پاڵەوان.

لە یاری کۆتایی جامی هامبۆرگ بۆ تێنسی سەرزەوی پیاوان ئارسەر فیلسی فەرەنسی و ئەلیکساندەر زڤێرڤی ئەڵمانی روبەروی یەکتر بوونەوە.

یاری نێوان ئەو دوو ئەستێرەیە رکابەرییەکی گەورەی بەخۆیەوە بینی، هەردوو یاریزان بە ئاسانی خۆیان بە دەستەوە نەدەدا و یارییەکەیان ماوەی سێ کاتژمێر و 34 خولەکی خایاند.

لە کۆمەڵەی یەکەم ئارسەر بە ئەنجامی شەش بە سێ براوەبوو، بەڵام کۆمەڵەی دووەمی بە هەمان ئەنجام دۆڕاند، ئارسەر توانی لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا بەسەر زڤێرڤ سەرکەوێت و بە ئەنجامی حەوت بە شەش بردییەوە.

سەرەنجام ئەستێرە فەرەنسیەکە بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەی بردەوە و بۆ یەکەم جار لە مێژووی کاروانی وەرزشی نازناوەکەی بەدەستهێنا.