نۆرێس پلەی یەکەمی پاڵاوتنی پێشبڕکێی هەنگاریای بەدەستهێنا

PM:02:55:20/07/2024

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نۆرێس پلەی یەکەمی پاڵاوتنی یەکەمی پێشبڕکێی هەنگاریای بەدەستهێنا و ڤێرستاپن لە پلەی دووەمدا بوو.

پێشبڕکێی فۆرمولا وەنی هەنگاریا بەردەوامی هەیە و لە قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەکاندا. لاندۆ نۆرێسی بەڕیتانی پلەی یەکەمی قۆناغی پاڵاوتنی دووەمی بەدەستهێنا.

نۆرێس کە لە تیمی ماکلارێنە ماوەی پێشبڕکێکەی بە یەک خولەک و 17 چرکە و هەزاردا 788 چرکە بڕی بە جیاوازی لە هەزاردا 243 چرکە لەگەڵ ماکس ڤێرستاپنی پێشەنگی جیهان کە لە پلەی دووەمدا بوو.

هەریەکە لە کارلۆس ساینز لە تیمی فێراری و سێرجیۆ پیرێز لە تیمی رێد بوڵ و جۆرج رۆسیل لە تیمی مێرسیدێس لە پلەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمی پێشبڕکێکەدا بوون.

لویس هامیلتۆنی بەڕیتانیش کە لە تیمی مێرسیدێسە پلەی حەوتەمی بەدەستهێناوە و چاوەڕی دەکرێت لە قۆناغەکانی دواتردا پلەی باشتر بەدەستبهێنێت.

خ . ک