جامی ویمبڵدۆن... ئەلکاراز لە جۆکۆڤیچی بردەوە و بووە پاڵەوان

PM:08:16:14/07/2024

424 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ویمبڵدۆن ئەلکاراز لە جۆکۆڤیچی بردەوە و بە دووەمجار لەسەر یەک نازناوەکەی بەدەستهێنا.

لە یاری کۆتایی جامی ویمبڵدۆن، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی روبەڕووی نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بوەوە.

لە کۆمەڵەی یەکەم کوڕە ئیسپانییە زۆر باشتر بینرا و توانی بە ئاسانی بە شەش گێم بەرامبەر بە دوو گێم بردنەوە بەدەستبهێنێت، لە کۆمەڵەی دووەم چاوەڕێی گەڕانەوەی جۆکۆڤیچ دەکرا بەڵام بە پێچەوانەی پێشبینییەکانەوە ئەو کۆمەڵەیەش ئاستێکی خراپی پێشکەش کرد و ئەلکاراز بە شەش گێم بەرامبەر بە دوو گێم بردنەوەی بەدەستهێنا.

کۆمەڵەی سێیەم هەرچەندە کێبڕکێیەکی تووندا بینرا و ئەستێرە سڕبییەکە ویستی بە بردنەوە یاریییەکە بۆ کۆمەڵەی چوارەم درێژبکاتەوە بەڵام نەیتوانی سەرکەوتوو بێت و ئەلکاراز توانی ئەو کۆمەڵەش بە حەوت گێم بەرامبەر بە شەش گێم بباتەوە

و سەرەنجامیش یارییەکە بە سێ کۆمەڵەی بێوەڵام کۆتایی پێهات و کارلۆس ئەلکاراز بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک بووە پاڵەوانی ویمبڵدۆن.