جامی ویمبڵدۆن.. کریچکۆڤا لە پاولینی بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا

PM:12:07:14/07/2024

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ویمبڵدۆن کریچکۆڤا لە پاولینی بردەوە و بۆ یەکەمجار نازناوەکەی بەدەستهێنا.

لە یاری کۆتایی ئاستی کچانی جامی ویمبڵدۆن بۆ تێنسی سەرزەوی، باربۆرا کریچکۆڤای چیکی بەرامبەر یاسەمین پاولینی ئیتاڵی یاریکرد.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا، کریچکۆڤا باشتر بینرا و بە ئەنجامی شەش بە دوو گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا بەڵام پاولینی بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم بە هەمان ئەنجام یاریەکەی یەکسانکردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا، هەردوو یاریزانەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی یەکتریان کرد و بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی کریچکۆڤا کۆتاییهات و سەرەنجام یاریەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.

بەو ئەنجامە، کریچکۆڤا بۆ یەکەمجار لە کاروانە وەرزشیەکەیدا توانی نازناوی جامی ویمبڵدۆن بەدەستبهێنێت و ژمارەی نازناوەکانی لە پاڵەوانێتییەکانی گراند سلام کردە دوو نازناو.


خ . ک