جامی ویمبڵدۆن.. سڤیتۆلینا و رایباکینا بردنەوەیان بەدەستهێنا

PM:02:27:09/07/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ویمبڵدۆن سڤیتۆلینا و رایباکینا بردنەوەیان بەدەستهێنا و کۆلێنز بە کریچکۆڤا دۆڕا.

لەسەر ئاستی کچانی جامی ویمبڵدۆن، ئیلینا سڤیتۆلینای ئۆکرانی بەرامبەر چینگ وانگی چینی یاریکرد.

سڤیتۆلینا لە سەرەتای یاریەکەوە بە ئاستێکی نایابەوە دەستیپێکرد و سەرەنجام دوای یەک کاتژمێر و سێ خولەک بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە دوو، شەش بە یەک گێم بوون.

لە یارییەکانی تریشدا، ئیلینا رایباکینای کازاخستانی یاریەکەی بەرامبەر ئانای روسی بە براوە بۆ ئەژمارکرا بەهۆی کشانەوەی یاریزانی دووەم لە یاریەکە کە تووشی پیکانبوو.

دانێلا کۆلێنزی ئەمریکیش بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بە باربۆرا کریچکۆڤای چیکی دۆڕا، ئۆستێنکای لاتڤیش لە یولیای کازاخستانی بردەوە.

هەریەکە لە سڤیتۆلینا و رایباکینا و کریچکۆڤا و ئۆستێنکا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا، کۆلێنز و چینگ وانگ و یولیا ماڵئاواییانکرد.

خ . ک