مارتینێز ستایشی رۆناڵدۆی کرد

AM:10:54:02/07/2024

336 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارتینێز رایگەیاند دێگۆ کۆستا نهێنی بردنەوەکەیان بووە و رۆناڵدۆش هاوشێوەی سەرکردە مامەڵە دەکات.

رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال دوای بردنەوەیان لە سلۆڤینیا رایگەیاند، بردنەوە بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە یاریەکی لەو شێوەدا هێزی زیاتریان پێدەبەخشێت

مارتینێز دەڵێت، کاتێک لە 90 خولەکی ئاساییدا نەمانتوانی بردنەوە بەدەستبهێنین ئەستەم بوو بتوانین سەرنجی خۆمان بپارێزین، هەوڵماندا هەموو شتێک بکەین بەڵام ئەم جۆرە یاریانەش لە تۆپی پێدا بوونیان هەیە.

وتیشی: رۆناڵدۆ هاوشێوەی سەرکردەیەکی گەورەیە لەبەرئەوە سەرەڕای لەدەستدانی لێدانی سزا داوای کرد یەکەم لێدانی یەکلاکەرەوە جێبەجیباکت و سەرکەوتوو بوو لە کارەکەیدا.

لەسەر ئاستی دێگۆ کۆستا، مارتینێز دوپاتیکردەوە کە ئەو گۆڵچییە نهێنی بردنەوەکەیان بووە و لە تۆپی پێشدا ئەو پێگەیە هەمیشە بە شاردراوەیی ماوەتەوە، دەبێت شانازی زۆری پێوە بکەن.

رونیشیکردەوە، یاری داهاتوویان ئاسان نابێت چونکە بەرامبەر هەڵبژاردەیەکی گەورە و بەهێز یاریدەکەن، پێویستە ئامادەکاریەکی باش بکەن و هاندەرانیش بەردەوام پشتگیریان کردوون.

خ . ک