سبەینێ قۆناغی چارەکی کۆتایی کۆپا ئەمریکا دەستپێدەکات

AM:11:42:04/07/2024

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ قۆناغی چارەکی کۆتایی کۆپا ئەمریکا دەستپێدەکات و لە یەکەم یاریدا ئەرجەنتین رووبەرووی ئیکوادۆر دەبێتەوە.

یارییەکانی کۆپا ئەمریکا بەردەوامی هەیە و سبەینێ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە دەستپێدەکات بە روبەروبونەوەی نێوان ئەرجەنتین و ئیکوادۆر لە کاتژمێر 4ی بەیانی.

ئەرجەنتین چاوی لە بەدەستهێنانی نازناوەکەیە و رێگای گەیشتنی بە یاری کۆتایی ئاسانە بەو پێیەی ئەگەر ئیکوادۆر تێپەڕێنێت ئەوا لە قۆناغی پێش کۆتایی روبەروی کەنەدا یان فەنزوێلا دەبێتەوە.

بە پێچەوانەی ئەرجەنتین بەرازیل رێگای گەیشتنی بە یاری کۆتایی تا رادەیەک قورسە.

بە جۆرێک بەیانی یەکشەممە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی بەرامبەر ئۆرۆگوای و لە قۆناغی پێش کۆتاییش بەرامبەر براوەی یار نێوان پەنەما و کۆڵۆمبیا یاری دەکات.