سکالۆنی باسی یاریکردنی مێسی دەکات

AM:09:54:04/07/2024

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سکالۆنی دوپاتیکردەوە مێسی لە دۆخێکی باشدایە بەڵام دوای مەشقەکان بڕیار لەسەر پێکهاتەی سەرەکی دەدەن.

پێش ئەوەی بەرامبەر ئیکوادۆر یاری بکەن، لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری ئەرجەنتین رایگەیاند، مێسی لە بارودۆخێکی باشدایە، بەڵام چاوەڕێی کۆتا مەشەق و راهێنان دەکەن تا بزانن دەتوانێت بەشداریبکات یاخود نا.

دوپاتیشیکردەوە، ئەگەر هەیە لاوتارۆ مارتینێز و جولیا ئەلڤارێز بەیەکەوە لە پێکهاتەی سەرەکیبن و ئیکوادۆریش بژاردەیەکی زیاتری دەبێت ئەگەر میسی نەتوانێت ئامادەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆپا ئەمریکا پاڵەوانێتییەکی ئاست بەرزە سەیری یارییەکی گەورەیان کرد لە نێوان بەرازیل و کۆڵۆمبیا، دەیانەوێت یاری لەم شێوەیە ببینین.

راهێنەرەکەی تانگۆ وتیشی: دەمەوێت نزیکبم لە یاریزانەکان، راهێنەرایەتی ئەرجەنتین دڵخۆشم دەکاتم لەبەر ئەوەی ئەوان کەسانێکی باشن و ئەگەر ئاستێکی باشتر پێشکەش بەکەن ئەوا زیاتر هەست بە باشی دەکەین.