خولی ئەمریکا.. ئینتەر میامی بردیەوە و لە پێشەنگە

AM:08:49:04/07/2024

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە چارلۆتی بردەوە و بە کاتی لە پێشەنگی ریزبەندییە.

لە یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی ئەمریکا، ئینتەر میامی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ لیۆنێل میسی بووە میوانی چارلۆت.

تایمی یەکەم، لە خولەکی 30 رۆبێرت تایلۆر گۆڵی یەکەمی بۆ میامی تۆمارکرد بەڵام لە خولەکی 40 ئەجیمانج ئەنجامەکەی بۆ خاوەن یاریگا یەکسانکردەوە.

لە تایمی دووەمدا، بنیامین کریماشی لە خولەکی 86 دووبارە ئینتەر میامی پێشخستەوە، لە دوا خولەکەی یارییەکەش خاوەنی گۆڵی یەکەمی چارلۆت کە ئەجیمانج بوو بە کارتی سور کرایە دەرەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سودی ئینتەر میامی کۆتایی هات و بە کۆکردنەوەی 47 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە پێشنگە، شارلۆتیش 32 خاڵی هەیە و پلەی شەشەمە.