AM:10:04:02/07/2024
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیشامپ دوپاتیکردەوە یاریەکی نایابیان
ئەنجامداوە و شایستەی بردنەوە بوون و ستایشی کۆلۆ موانی کرد.
دیدیە دیشامپی هەڵبژاردەی فەرەنسا دوای
بردنەوەیان لە بەلجیکا رایگەیاند، هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات چونکە ئاستێکی
نایابیان ئەنجامداوە لەو یاریەدا و دەبێت بەو شێواز بەردەوام بن.
دیشامپ دەڵێت، بەلجیکا نایابانە بەرگریان
دەکرد و مەترسیداریش بوون لە هێرشە هەڵگەڕاوەکاندا، گەیشتن بە قۆناغی چارەکی
کۆتایی کارێکی گەورەیە و نابێت بە کەم سەیر بکرێت.
وتیشی: هەوڵی زۆرماندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ
و لە کۆتاییدا سەرکەوتوو بوین، یاریزانەکانم زۆر بە باشی کۆنترۆڵی یاریگایان کرد و
دڵنیا بوون لەوەی دەتوانن بردنەوە بەدەستبهێنن.
ئاماژەی بەوەشدا، هێڵی بەرگریمان کاری گەورەیان
ئەنجامدا و ئەوەش بەشێکی گەورەبوو لە بردنەوەی یاریەکە، کاتیک ئەوان باش دەبن
کاریگەریان لەسەر هێڵەکانی تریش دەبێت.
دیشامپ لە ستایشکردنی کۆلۆ موانیدا
رونیکردەوە کە هیچ کاتێک گومانی لە ئاستی نییە و کوالێتی تۆمارکردنی گۆڵی هەیە،
بەردەوامیش لە لیستی هەڵبژاردەکەیدا دەمێنێتەوە.
خ . ک