رۆناڵدۆ: خۆم بەدەستەوە نادەم

AM:09:28:02/07/2024

324 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ دوپاتیکردەوە هەستی بە دڵتەنگی کردووە بەلام هیچ کاتێک خۆیان بەدەستەوە نادەن و ئامادەن بۆ رووبەرووبونەوەی فەرەنسا.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی لە یاریەکەیان بەرامبەر سلۆڤینیا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یۆرۆ لێدانێکی سزای لەدەستدا و دوای یاریەکە رایگەیاند، تۆپی پێ بەو شێوەیە لەو کاتەدا هەستم بە دڵتەنگیەکی زۆر کرد بەڵام دواتر ئاهەنگی گێڕا بە هۆی بردنەوەکەیان، ئۆبلاک نایابانە لێدانە سزاکەی گەڕانەوە و دەبیت پیرۆزبایی لە دێگۆ کۆستا بکەن چونکە کاری گەورەی ئەنجامدا.

رۆناڵدۆ دەڵێت، هەڵبژاردەکەمان بە باشی دەکار دەکات و تا کۆتا سات دەجەنگین لە یاریگادا و هیچ کاتێکیش خۆم بەدەستەوە نادەم، هەمیشە باشترینی خۆم بۆ دریسی پورتوگال پێشکەش دەکەم.

وتیشی: 20 ساڵە کار دەکەم لە پێناو هەڵبژاردەکەم و بەدەستهێنانی دەستکەوت و دڵخۆشکردنی خەڵکی وڵاتەکەم باشترینی ژیانم بوون، ئێستاش زیاتر بەپەرۆشم بۆ بەدەستهێنانی هەموو شتێک بۆ وڵاتەکەم.

رونیشیکردەوە، بە دڵنیاییەوە دوایین جامی یۆرۆیە کە بەشداری تیادا دەکات و خێزانەکەی و هاوڕێکانی بەردەوام پشتگیریان کردووە، هەرچەندە لێدانێکی سزای لەدەستداوە بەڵام داوای کرد یەکەم کەسبێت لێدانە یەکلاکەرەوەکان جێبەجێبکات ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە کە هیچ کاتێک خۆ بەدەستەوە نادات.

دوپاتیشیکردەوە کە یاریەکی قورس چاوەڕێیان دەکات بەرامبەر فەرەنسا بەڵام دەجەنگن بەرامبەریان و ئامادەن بۆ رووبەڕووبونەوەیان هەرچەندە ئەو هەڵبژاردەیە یەکێکە لە پاڵێوراوە بەهێزەکان بۆ بردنەوەی نازناوەکە.

خ . ک